نووسەری ژیانی خۆتبە

کۆرسێکی کرداری بۆ گۆڕینی ژیانی خۆت

Ratings 0.00 / 5.00
نووسەری ژیانی خۆتبە

What You Will Learn!

  • زیرەکی هەستی
  • خۆناسین
  • دۆزینەوەی ئامانجی ژیان
  • چارەسەرکردنی کێشەکان
  • متمانەبەخۆبوون
  • بەرهەمداربوون
  • ئاگایی بەرانبەر بە خود
  • دووبارە لەدایکبوونەوە
  • گۆڕینی ڕەفتار و تێڕوانین

Description

لەم کۆرسەدا بە وردی و کرداری باسی ئەوە دەکەین کە چۆن بتوانین کۆنتڕۆڵی ژیانی خۆمان لەدەستی خۆماندابێت، نەک خەڵکی تر.


تێیدا باسی ئەمانە کراوە:

١ــ بەرهەمداربوون.

٢ــ خۆناسین.

٣ــ ئاگایی بەرانبەر بە خۆمان.

٤ــ زیرەکی هەستی.

٥ــ دووبارە لەدایکبوونەوە.

٦ــ گۆڕینی ڕەفتار و تێڕوانین.

٧ــ دۆزینەوەی ئامانجی ژیان.


لەگەڵ کۆرسەکەدا فایلی پی فی ئێف بەردەستکراوە بۆ بەشداربوو بۆ ئەوەی ڕاهێنان و چالاکی ئەنجام بدات.


ئەم کۆرسە سوودی زۆرە بۆ چارەسەرکردنی برینەکنی ڕابردوو و دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ، بۆ متمانەبەخۆبوون و گۆڕینی تێڕوانین، بۆ کەمکردنەوەی برینی نەرێنی و باشترکردنی زیرەکی هەستی، بۆ نەهێشتنی قەلەقی و باشترکردنی بڕیاردان لە ژیاندا.


پێویستە بەرشداربوو تێنووسێک دابنی بۆ ئەوەی بە کرداری تێبینییەکان تۆمار بکات و ڕاهێنانەکان ئەنجام بدات


کۆرسەکە ئامادەکراوە و تۆمارکراوە لە لایەن کەیفی چۆمانی


لەگەڵ کۆرسەکەدا پێشنیاری چەند کتێبێک دەکرێت بۆ بەشداربوو بۆ ئەوەی دوای کۆرسەکە سوودیان لێ وەربگرێت و بەردەوامی بدات لە پەرەدان بە خۆی

کۆرسەکە کراوەتە سێ بەش، بەشی یەکەم باسی بەرهەمداربوون دەکات، بەشی دووەم باسی تیمارکردن و پاکبوونەوە لە برین و هەستەکانی ڕابردوو دەکات، بەشی سێیەم باسی دۆزینەوەی ئامانجی ژیان دەکات.

لە بەشی یەکەمدا جگەلەوە، باسی خۆناسین و دۆزینەوەی برینەکە و دەرووندرووستی دەکات، چونکە پایەیەکی گرینگن بۆ بەرهەمداربوون.


لە بەشی سێیەمدا باسی هەرچوار بنەماکەی دۆزینەوەی ئامانج دەکات بە شێوەیەکی کرداری بۆ ئەوەی ئامانجی ژیان بدۆزیتەوە.

Who Should Attend!

  • بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت برینەکانی ڕابردوویان چارەسەر بکەن
  • ئەوانەی دەیانەوێت باشتی لە خۆیان تێبگەن
  • ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان ژیانی خۆیان بنووسنەوە

TAKE THIS COURSE

Tags

  • Personal Success
  • Personality
  • Personal Transformation

Subscribers

0

Lectures

17

TAKE THIS COURSE



Related Courses