ئەم کۆرسە بە وردی و هەنگاو بەنگاو باسی هەموو ئەو شتانە دەکات کە پێویستە بیزانی لەسەر لێڤڵ
کۆرسەکە بە سلاید و وێنەوە بابەتەکانی ڕوونکردۆتەوە
چەند نموونەیەکی کرداری تیدایە بە حیساباتەوە کە ڕوونی دەکاتەوە چۆن لێڤڵ بەکاردەهێنرێت بۆ گرینگترین بابەتەکانی پڕۆژە: وەک هەڵکۆڵین و دیاریکردنی ئاستی کۆنکرێت.
بەهەمان شێوە باسی ئەوە کراوە کە چۆن سوود لە لێڤڵ وەردەگیرێت لە ڕووپێوی و جادەوبان و ئاوەڕۆ و بناغەی خانوو یان پڕۆژە.
وانەکانی کۆرسەکە:
١- ناساندنی لێڤڵ بە هەموو بەشەکانییەوە بە وێنە و کردارییەوە
٢- سێتئەپکردن بە وردی و کردارییەوە
٣- چۆنیەتی خوێندنەوەی ستاف
٤- دۆزینەوەی بەرزی و جیاوازی بەرزی
٥- حیساباتی خشتە بە HPC/HI بە نموونەوە
٦- حیساباتی خشتە بە Rise & Fall بە نموونەوە
٧- ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی خشتە Error Correction بە نموونەوە
٨- درووستکردن و ئەنجامدانی پڕۆفایل Profile Levelling بە نموونەوە
٩- درووستکردنی کرۆس سێکشن Cross-section بە نموونەوە
١٠- ئینڤێرت ستاف Invert staff بە نموونەوە
١١- ئەنجامدانی Two peg testو دیاریکردنی ئەوەی ئایا لێڤڵەکە هەڵەی تیدایە یان نا
١٢. نموونەیەک بە حیساباتەوە لە بەکارهێنانی لێڤڵ بۆ هەڵکۆڵینی مەسبەحێک بە نموونەوە
١٣. نموونەیەک بە حیساباتەوە لە بەکارهێنانی لێڤڵ لە دروستکردنی شەقام و ڕێڕەوی ئاوەڕۆکەی
١٤. نموونەیەک بۆ بەکارهێنانی لێڤڵ بۆ بناغەی خانوو و بینا بە نموونەوە
١٥. نموونەیەک بۆ بەکارهێنانی لێڤڵ بۆ دیزاینی یاریگا و کۆنکرێت بە نموونەوە
١٦. نموونەیەک بۆ بەکارهێنانی لێڤڵ بۆ بۆڕی ئاوەڕۆ و هەڵکۆڵین بە حیساباتەوە بە نموونەوە
.
هەرپرسیارێکتان هەبوو دەتوانن بە نامە بینێرن
بەهیوای سوود